سزای لەسێدارەدانی ڕوحوڵڵا مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی کووهدەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤ (٧ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە درا.

ڕوحوڵڵا مورادیان، خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.