موشیر عوسماننژاد، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٢ی مەیی ٢٠٢٥) ئەم بەندکراوە بە مەبەستی لەسێدارەدان لە بەندی ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و بەرپرسانی زیندان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر نەتوانێت ڕەزامەندیی سکاڵاکارەکان (بنەماڵەی کوژراوەکە وەک خاوەن خوێن) وەربگرێت، بەرەبەیانی سبەینێ لە سێدارە دەدرێت.
ئەم بەندکراوەی خەڵکی ورمێ نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.