سزای لەسێدارەدانی مێهران نەسریزەڕ، بەندکراوی خەڵکی سنە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٢ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.
مێهران نەسریزەڕ، ٣٠ ساڵان و خەڵکی سنە، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.