سزای لەسێدارەدانی یووسف ئیسماعیلی، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٤ (٢٠ی مەیی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٤ (٢١ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە درا.
یووسف ئیسماعیلی، ٣٨ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی سەردەشت، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.
