سزای لەسێدارەدانی موراد دلایی میلان، بەندکراوی خەڵکی چاڵدێران کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ماکۆ جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥)  بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.

موراد دلایی میلان، خەڵکی گوندی «بەغەڵچیی عولیا»ی سەر بە چاڵدێران، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.