سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە لەگەڵ دوو بەندکراوی تردا ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥)  بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٨ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە. لەسەر ناسنامە و چارەنووسی دوو بەندکراوەکەی تر هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

حوجەت هەواسیزادە، ٣٧ ساڵان و خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، نزیکەی ساڵی ١٣٩٩ (٢٠٢٠) بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.

Screenshot