سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی عەلی کەرەمی نەسر، عەلیڕەزا شەهبازی و ناسر نەبیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ورمێ جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٣ی ژوەنی ٢٠٢٥) سزای لەسێدارەدانی عەلی کەرەمی نەسر و عەلیڕەزا شەهبازی لە زیندانی قزلحەساری جێبەجێ کراوە. ئەم دوو بەندکراوەی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەر چووبوو.
هاوکات سزای لەسێدارەدانی ناسر نەبیزادە، بەندکراوی خەڵکی گوندی «گەجین»ی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوەیش چەند ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.


