سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی کیانووش خەسرەویی سیابیدی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١٥ی جولایی ٢٠٢٥) لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) لە سێدارە دراوە.

کیانووش خەسرەویی سیابیدی، ٤٣ ساڵان و خەڵکی گوندی «سیابیدی عولیا»ی کرماشان نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش لە شاری بێستوون بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو.

Screenshot