سزای لەسێدارەدانی سەعید قوبادی، بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» بۆی دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٢١ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) لە سێدارە دراوە.
سەعید قوبادی نزیکەی ٧ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.