سزای لەسێدارەدانی میلاد یاری و ئارمان کاکاوەند، دوو بەندکراوی خەڵکی نوورئابادی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەر (١٠ی ئۆکتۆبەر) هەر لەو زیندانەدا لە سێدارە دراون.

میلاد یاری و ئارمان کاکاوەند، هەردووکیان خەڵکی نوورئابادی لوڕستان، چەند ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەر چووبوو.