سزای لەسێدارەدانی وەحید ئارمان، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەر»ـەکانەوە بۆی دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی یەزد کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) هەر لەو زیندانەدا لە سێدارە دراوە.
وەحید ئارمان، ٣٤ ساڵان و خەڵکی کرماشان، نزیکەی ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.