سزای لەسێدارەدانی عەلی کەریمی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» بۆی دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (٥ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) دوای زیاتر لە ٥ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) لە سێدارە دراوە.
عەلی کەریمی، ٤٢ ساڵان و باوکی دوو منداڵ، ساڵی ١٣٩٩ (٢٠٢٠) بە هۆی شەڕێکی بەکۆمەڵەوە لە گوندی «بان ڕیوەند»ی ناوچەی سەرفیرووزئاوای کرماشان دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.