سزای لەسێدارەدانی یەعقووب دەچی، بەندکراوی عەرەبی خەڵکی دەشت عەباسی ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» بۆی دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (١١ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبەر) هەر لەو زیندانەدا لە سێدارە دراوە.

یەعقووب دەچی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی دەشت عەباسی ئیلام، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.