لە نەغەدە ئازاد چەنگە لە سێدارە درا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/12/04/p45633
ئازاد چەنگە، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی نەغەدە لە سێدارە درا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە جۆزەردانی ١٤٠٢ (ژوەنی ٢٠٢٣) لە پیرانشار دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چوو.
ئەم بەندکراوە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٣ی دیسامبەری ٢٠٢٥) لە زیندانی نەغەدە لە سێدارە درا.
ئازاد چەنگە ٤٨ ساڵان و باوکی دوو منداڵ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە پیرانشار هەموو بابەتەکانی «لهسێدارهدانهکان»
-
واحید بینامی، بەندکراوی خەڵکی پیرانشار، لە نەغەدە لە سێدارە درا
-
حاجی بەرزە، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
-
باپیر بەرزه بە مەبەستی بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
-
بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
-
دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە پیرانشار و سەردەشت
-
بەردوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ چوار کەسی دیکە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران