سزای لەسێدارەدانی عەبدولقادر ڕەسوولی، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەر»ـەکانەوە ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی مەهاباد جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (٢٤ی مەیی ٢٠٢٦) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی مەهاباد کرا و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی جۆزەردان (٢٥ی مەی) هەر لەو زیندانە لە سێدارە درا.
عەبدولقادر ڕەسوولی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، چەند ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادەی هۆشبەر»ـەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.