سزای لەسێدارەدانی داریووش قوبادی، بەندکراوی خەڵکی هەرسینی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٩ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) لە سێدارە دراوە.
داریووش قوبادی لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی چوار ئەندامی بنەماڵەکەی خۆی و هاوڕێیەکی لە شاری هەرسین دەستبەسەر کرا و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چوو.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ هەواڵی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکەی بە ناوی عەباس زارعی بڵاو کردبووەوە کە هاوکات لەگەڵ ئەم بەندکراوەدا هەر لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لە سێدارە دراوە.