سزای لەسێدارەدانی ئارام زارعی، بەندکراوی خەڵکی سنە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوسەرەکەی سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (١٥ی ژوەنی ٢٠٢٦) بە ئامادەبوونی خاوەنخوێنەکان (بنەماڵەی کوژراوەکە) ئەم بەندکراوە لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە.

ئارام زارعی ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) دوای کوشتنی هاوسەرەکەی، ئایدا حەیدەریان، هەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، هەر لەوێ لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا. ئەم بەندکراوە دواتر لە لایەن دادگای تاوان (کەیفەری)ی یەکی سنەوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چوو.