سزای لەسێدارەدانی محەممەد ئەحمەدی، بەندکراوی خەڵکی سنە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە.

محەممەد ئەحمەدی، هاووڵاتیی ٢٣ ساڵانی خەڵکی سنە، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاووڵاتییەک لە تێکهەڵچوونێکی بەکۆمەڵدا لە مەیدانی نەبوەتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دادگای تاوان (کەیفەری)ی یەکی سنەوە سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چوو.