سزای لەسێدارەدانی کەریم کەرەمی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١٥ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە بەندی ٨ی زیندانی ناوەندیی کرماشانەوە (دیزڵئاوا) گوازراوەتەوە بۆ هۆڵی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەو زیندانە و هەر لەوێ لە سێدارە دراوە.
کەریم کەرەمی، خەڵکی کرماشان، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دادگای تاوان (کەیفەری)ی یەکی ئەو شارەوە سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چوو.