سزای لەسێدارەدانی شۆڕش ستارزادە، بەندکراوی خەڵکی سەقز کە ١٨ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١ی جولایی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە.
شۆڕش ستارزادە، خەڵکی سەقز، ساڵی ١٣٨٧ (٢٠٠٨) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دادگای تاوان (کەیفەری)ی یەکەوە سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.