سزای لەسێدارەدانی ئیرەج ئیبراهیمیزادە، بەندکراوی خەڵکی ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (٢١ی جولایی ٢٠٢٦) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ئیلام کراوە و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢٢ی جولای) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.
ئیرەج ئیبراهیمیزادە، هاووڵاتیی ٣٧ ساڵانی خەڵکی ئیلام، ڕۆژی ١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای کەیفەریی یەکی ئەم شارەوە سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.