سەردار قادری، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە نزیکەی حەفتەیەک لەمەوپێش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە زیندانی میاندواوەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٥ی جولایی ٢٠٢٦) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.

سەردار قادری، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی مەهاباد، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای کەیفەریی یەکەوە سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.