فەرزاد سوبحانی، بەندکراوی ٢١ ساڵانی خەڵکی نەغەدە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٧ی جولایی ٢٠٢٦) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە زیندانی نەغەدەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ٧ی گەلاوێژ (٢٩ی جولای) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.

فەرزاد سوبحانی، خەڵکی گوندی «گردەقیت»ی نەغەدە، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.