موحسین دارابی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئێسفەهان لە سێدارە درا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ئێسفەهان کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.

دەوترێت بە لایەنی کەمەوە سێ بەندکراوی دیکەیش لەگەڵ ئەم بەندکراوەدا لە سێدارە دراون.

موحسین دارابی، باوکی منداڵێک و خەڵکی کرماشان، چەند ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.