ئەردەڵان سەبزیی بەلخکانلوو، بەندکراوی خەڵکی ماکۆ کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ئەم شارە لە سێدارە درا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ١ی خەرمانانی ١٤٠٥ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە دوای ٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی ماکۆ لە سێدارە دراوە.

ئەردەڵان سەبزیی بەلخکانلوو کە باوکی منداڵێک بوو، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە هۆی تێکهەڵچوونێکی کۆمەڵایەتیی بەکۆمەڵەوە کە لە هەوارنشینێکی ماکۆ ڕووی دابوو و هاووڵاتییەکی تێدا کوژرابوو، دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای تاوان (کەیفەری)ی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.