تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

له‌سێداره‌دانه‌کان کووهدەشت

دوو بەندکراوی خەڵکی کووهدەشت لە کەرەج لە سێدارە دران

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2026/09/29/p50377

دوو بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی شاحسەین عەباسی (جەعفەری) و میلاد زەینعەلی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوە حەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (٢٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٦) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراون.

شاحسەین عەباسی (جەعفەری)، ٣٩ ساڵان و باوکی سێ منداڵ، هەروەها میلاد زەینعەلی، ٢٦ ساڵان و زگورت، هەردووکیان خەڵکی کووهدەشت بوون. شاحسەین نزیکەی ١١ ساڵ و میلاد نزیکەی شەش ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەر چووبوو.