تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

له‌سێداره‌دانه‌کان پیرانشار

موستەفا شەریفی، بەندکراوی خەڵکی پیرانشار، لە ورمێ لە سێدارە درا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2026/10/04/p50491

موستەفا شەریفی، بەندکراوی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.

موستەفا شەریفی، ٤٥ ساڵان، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی «تەوان»ی پیرانشار، نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.