له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی زانیار مورادی و شێرزاد مامه‌ندی به دانانی بارمته له دهستبهسهرگهكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی سنه و ورمێ ئازاد كران.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی ٦ی گه‌ڵاڕێزان شێرزاد مامه‌ندی هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی گوندی “نه‌ڕزیوه”ی شنۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌رماناندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی دهستبهسهرو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا بوو.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی گه‌ڵاڕێزان، زانیار مورادی هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی گوندی “کێله که‌وه”ی دیوانده‌ره له پارێزگای كوردستان به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداه‌ی ئیتلاعاتی سنه ئازاد كرابوو. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٣ی پووشپه‌ڕدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری دیوانده‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا بوو.
ئه‌م دوو هاووڵاتییه كورده له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیاندا مافی پاڕیزه‌ر و چاوپێكه‌وتنی بنه‌ماڵه‌یان لێ زه‌وت كرابوو. تۆمه‌تی ناوبراوان هاوكاریكردن له گه‌ڵ حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی كورده‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه.