لە سنە ئارمان ئەسەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/2021/10/27/p23197
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەڵاڕێزان، ئارمان ئەسەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دیواندەرە، دوای مانگێک دەستبەسەربوون لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی ئەمنیی شەهرامفەڕی سنەوە ئازاد کراوە.
ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ نەدراوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەردا لە شوێنی کارەکەی خۆی و لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو و گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیی شەهرامفەڕی سنە.
دەوترێت تۆمەتی «هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد» ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە کراوەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
عوسمان ئیسماعیلی به دانانی بارمته له زیندانی سنه ئازاد كرا
-
لە سنە فەرانەک جەمشیدی و ئارمین ئێسپێرلووس لە زیندان ئازاد کران
-
مەریەم سادقی، چالاکی کرێکاری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا
-
دوو هاووڵاتی كورد له سنه به دانانی بارمتهی قورس به شێوهی كاتی ئازاد كران
-
ئیبراهیم تاریمورادی به دانانی بارمته له زیندانی سنه ئازاد كرا
-
نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە شارەکانی سنە و پیرانشار