تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەڵاڕێزان، ئارمان ئەسەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دیواندەرە، دوای مانگێک دەستبەسەربوون لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی ئەمنیی شەهرامفەڕی سنەوە ئازاد کراوە.

ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ نەدراوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەردا لە شوێنی کارەکەی خۆی و لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو و گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیی شەهرامفەڕی سنە.

دەوترێت تۆمەتی «هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد» ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە کراوەتەوە.