به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی گوندی “خوڕخوڕه” ی مه‌هاباد به ناوه‌كانی فارووق سڵێمانپوور، مه‌سعود سڵێمانپوور، دیار سڵێمانپوور و موحسێن سڵێمانی، به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ئه‌م شاره ئازاد كران.
ئه‌م كه‌سانه له ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕه‌زبه‌ردا له گوندی “خوڕخوڕه”ی مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كران. ئه‌م چوار هاووڵاتییه كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیاندا مافی دیداری بنه‌ماڵه‌و به‌هره‌مه‌ندبوون له مافی پارێزه‌ریان لێزه‌وتكرابوو له ڕۆژانی رابردوودا دوای ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌هاباد كرابوون.
تۆمه‌تی ئه‌م چوار هاووڵاتییه، هاوكاریكردن له گه‌ڵ حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی كورده‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه.