ڕۆژی ڕابردوو ٣ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان بە ناوەکانی ئیدریس بەهرامی، محەممەد ئەحمەدی و فەرید درەخشانی دوای مانگێک دەستبەسەربوون، هەرکامە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراون. ئەم کەسانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرابوون.

ئیدریس بەهرامی، محەممەد ئەحمەدی و فەرید درەخشانی لە ڕەوتی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا لە ڕێکەوتی ٢٢ی گەڵاڕێزان دەستبەسەر کرابوون. لە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ٤٢ کەس لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و سنە دەستبەسەر کراون.

لەم نێوانەدا تەنها ٧ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو ٣٥ هاووڵاتی و چالاکەکەی تر لە بەردەستدا نییە.

ناونیشانی ئەو هاووڵاتی و چالاکانەی هێشتا لە لای هێزە ئەمنییەکان ده‌ستبه‌سه‌رن:

سه‌لاح پزیشكی، ڕه‌فیق پزیشكی، مه‌ناف پزیشكی، بێهزاد پزیشكی كه‌ریم پزیشكی، حاجی ئه‌بووبه‌كر پزیشكی، لوقمان پزیشكی، فه‌رهاد پزیشكی، فه‌رزاد پزیشكی، ئه‌حمه‌د پزیشكی، ئه‌رسه‌لان پزیشكی، كامران پزیشكی، سه‌عید ڕه‌شیدی، جه‌مال موروه‌تی، عوسمان محه‌ممه‌دپوور، سه‌عید قادری، كوردۆ حسەینپوور و عه‌لی جۆمانی له‌ گونده‌كانی «چۆمان»، «نه‌مشیر»، «نه‌جنه»‌ و «كۆپێچ»ی شاری بانه‌.

محه‌ممه‌د مه‌هجوور، عه‌بدووڵا مه‌هجوور، ئه‌یوب مینایی، زانکۆ مەسعوودی، محەممەد فەدەوی و ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بەڵاغی له‌ گونده‌كانی «ملقه‌ڕنێ» و «پیرعومران»ی شاری سه‌قز.

کەیوان مینویی، فارووق نیکپەی و محەممەد نیکپەی لە گوندی «نێ»ی شاری مەریوان

ئارام مورادیان، کەژاڵ نەسری و فەرهەنگ عەیوەزی له‌ سنه‌

زانیار مینبه‌ری، میلاد مینبه‌ری، ئاره‌ش مینبه‌ری، سه‌یوان مینبه‌ری و سیامەک مینبەری له‌ گوندی «نیه‌ر»ی شاری سنه‌.