به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه(٥ی ئاوریل)، ئه‌یوب حه‌دیسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له ژینگه‌ی پیرانشار دوای ٦٧ ڕۆه ده‌ستبه‌سه‌ركران به دانانی بارمته‌ی یه‌ك میلیارد‌و پێنج سه‌د میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی نه‌غه‌ده ئازاد كرا.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی له پیرانشاری سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا بوو. ناوبراو له ڕۆژانی ڕابردوودا دوای كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له‌م ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منیه‌تیه‌وه ره‌وانه‌ی زیندانی نه‌غده كرا.