تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان (٢٥ی مەی) ئەسوەت زەردوویی، چالاکی مەدەنیی ناوچەی بانگانی پاوەی پارێزگای کرماشان کە لە ناوەڕاستی مانگی گوڵاندا (مەی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی کەفالەت و بە شێوەی کاتی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ئازاد کراوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنییەوە ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوا کرابوو.
هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ناوبراو کراوەتەوە لە بەردەستدا نییە.
ئازادكردنی چالاكێكی مهدهنی له زیندانی دێزڵئاوای كرماشان به دانانی كهفالهت

ناڕەزایەتیی خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی مەدەنیی یارسان، دژ بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ڕەزا ڕەساییدا
خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی مەدەنیی یارسان و زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناڕەزایەتیی خۆی لە ئاست دۆسیەسازی، ڕەوتی نادادپەروەرانەی دادگاییکردن و دەرکردنی سزای...
زیاتر بخوێنەوەکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی فەرید وەتەنی ڕەسوول لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان کەوتە...
زیاتر بخوێنەوەتەوحید دەروێش، زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی تەورێز هەوڵی خۆکوشتنی دا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەوحید دەروێش، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تەورێز لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا (سێپتامبری ٢٠٢٢) دەستبەسەر کرا و تۆمەتی «موحارەبە»ی...
زیاتر بخوێنەوە