لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەسبەسەر كردنو چالاکوانانی کورد لە شاری كامێران، لە رۆژی رابردوو تاکوو ئێستا شەش کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعات دەسبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوێنێ وێڕای بڵاو کردنەوەی ههواڵی دەسبەسەر كردنی بە کۆمەڵ لە کامێران ناوی سێ هونەرمەندی کورد”برهان کەمانگەر”,”سیروان مورادی” و”ئاڕمان قۆیتاسی راگەیاندبوو.
بە پێی ئهو زانیارییانهی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گهیشتوون، جگه لەو سێ کەسە، سێ چالاکوانی دیکە بە ناوەکانی”بێهزاد کەمانگەر”ئەمجەد یۆسفی”و”رەفیق کاکی” لە ماوەی دوێنێ و ئەمڕۆ لە کامیاران دەسبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامیاران بە پشتڕاست کردنەوەی دەسبەسەر كردنی ئەو کەسانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت”دوێنێ نیوەڕۆ هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەری ماڵی چالاکی مەدەنی و کارمەندی بیمارستان و وێڕای پشکنینی ماڵ و دەسبەسەرداگرتن بە سەر هەندێ کەل و پەلێ تایبەتی، ئەویان دەسبەسەر کرد. هەروەها شەوی ڕابردوو و سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو ئەندامی لقی کوردستانی پاڕتی یەکێتی نەتەوەیی بە ناوەکانی رەفیق کاکی و ئەمجەد سەیفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەر بەو شێوەیە دەسبەسەر کراون.
بەم جۆرە رێژەی چالاکوانانی دەسبەسەر کراو لە شاری کامێران لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لانیکەم گەیشتۆتە ۶ کەس: شایهت حاڵان دەڵێن لەو دەسبەسەر كردنانهدا هێزە ئەمنییەکان تووندوو تێژیان بە کار هێناوە و تەواوی دەسبەسەر کراوان بۆ دهسبهسهرگهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراونەتهوە.
شایانی باسە لە بەفرانباری ساڵی رابردوو تاکوو ئێستا نزیک بە ۲۰ کەی لە ئەندامانی پێشوو و ئێستای لقی کوردستانی پاڕتی یەکێتی نەتەوەیی لە کامێران و سنە و مەربوان دەسبەسەر کراون، ئەگەر چی بەشێکی زۆر لەو کەسانە لە چەند مانگ و حەفتەی ئەو دواییانەدا بە دانانی بارمتەی قوورس ئازاد بوونە. بەڵام شهپۆلی دەسبەسەر كردنی ئەندامانی تری ئەو پاڕتە هەروا بەردەوامە.
درێژەی دەسبەسەر كردنی چالاکوانانی کورد لەكامێران; رێژەی دەسبەسەرکراوان گەیشته شەش کەس
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێراندا
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕێگریکردن لە تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان و بەردەوامیی دۆخی ناجێگیری تەندروستی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان لە زیندانی ناوەندیی یەزددا
زەینەب جەلالیان، کۆنترین و تاکەزیندانیی سیاسیی ژنی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە ئێراندا، لە سەروبەندی نۆزدەیەمین ساڵی بەندکراندا هێشتا هەر...
زیاتر بخوێنەوە