لە رۆژانی رابردوو دوو چالاکوانی کورد بە ناوەکانی”ئاوات کەرەمی” و” ئیدریس محەممەدی”له دانیشتوانی گوندی “نگڵ” سهر به شاری سنە بە تۆمهتی” هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” هەر یەک بە ۴۰ مانگ بهندكران مهحكووم كران بهڵام داواكاری گشتی سنه ئهم حوكمه كهم دهبینێتو بۆ زیاتر كردنی تانهی لهو حوكمه داوه ههر بۆیه دۆسیەکە بۆ دادگای پێداچوونەوه ناردراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سنە بە رگەیاندنی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت« ئەو حوكمانه بە تۆمهت هاوكاری كردن لهگهڵ پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک) لە لایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی بۆ ئەو دوو هاوڵاتییه کوردە دەرچووە ، بەڵام داواكاری گشتی ئەم حوكمهی به كهم زانیووه ههربویه تانهی له بریاری دادگا داوه.»
ئەو سەرچاوەیە کە لە نزیکەوە ئاگاداری دۆسییەی ئەو دوو کەسهس بڕوای وایە بە فشار و داواکاری هێزە ئەمنییەکان داواكاری گشتی ناڕەزایەتی خۆی بۆ ئەو دۆسیە تۆمار کردووە. ئەو دەڵێ « لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بە دوای دەسپێکی شەپۆلی نوێی دەسبەسەری چالاکوانان و هاووڵاتیانی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات، ئەو دوو دهزگای ئاسایشییه لە كاتی لێکۆڵینەوە و پرۆسەی دادگاییکردن داوای دەرچوونی زۆرترین حوكمی بهندكرانیان بۆ دەسبەسەر کراوان کردبوون.»
ئیدریس محەممەدی و ئاوات کەریمی لە رێکەوتی۲۶ی بەفرانبار/16.01.2019 ساڵی رابردوو لە كاتی هیرش کردنی دەیان کەس لە هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر گوندەکەیان دەسبەسەر کران و بۆ دهسبهسهرگهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترانەوە. نابراوان لە ماوەی دەسبەسەریدا یەک جار بۆ دەسبەسەرگەی” شەهرام فەر”ی ئیتلاعاتی سپای سنە گواسترانەوە و له لایەن لێكۆلهرهكانی سپای پاسدارانەوە لێپرسینەوەیان لێکرا.
دوای چەندین مانگ دەسبەسەر کران لە ژێر هەلومەرجێکی دژوار و سەختدا لە کۆتاییدا سەرەتای جۆزەردانی ئەمساڵ ئاوات كهرهمی بە دانانی بارمتەی ۱۵۰میلیۆن تمەنی و ئیدریس محەممەدی لە رێکەوتی ۱۸ی پووشپەڕ/09.07.2019 بە دانانی بارمتە ۳۵۰ میلیۆن تمەنی ئازاد کران.
ئەو دوو چالاکوان مەدەنییە لە ماوەی چەند ساڵی دواییدا بە رێكسختنی چالاكییهلی جورواجۆی ژینگە پارێزی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنی دارستانهكان و خاوێنکردنەوەی گوندەکانی ناوچە بەشدارێکی بەر چاویان هەبوو. ئاوات کەریمی هەروەها سەرۆک شۆڕای ئاوایی نگڵ بووە.
داواكاری گشتی شاری سنه خوازیاری قورس كردنی حوكمی بهندكرانی دوو چالاكی كورده
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە