“کامیل ئەحمەدی” نووسەر و توێژهری کۆمەڵایەتی، رۆژی یەکشەممە ۲۰ی گەلاوێژ /11.08.2019 لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا. تا ئێستا هۆكار گرتن و شوێن ڕاگرتنی ئهم توێههری كورده ڕانهگهێندراوه.
بە پێی زانیارییهكان تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، له كاتی گرتنی ئهم توێژهره كورده ماڵ و ئوتۆمبیلەکەی سێ جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێندراوە و هەندێ کەل و پەلی تایبەتی ئەو دەستی بە سەردا گیرا. ئێستا هۆكار گرتن و شوێن ڕاگرتنی ئهم توێههری كورده ڕانهگهێندراوه.
” شەفەق رەحمانی” توێژهری زانستە سیاسییهکان و هاوژینی کامیل ئەحمەدی دوێنێ لە پەیجی تایبەتی خۆی ل ەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگڕامدا هەواڵی دەرچوونی بڕیاری دەسبەسەری یەک مانگەی لە لایەن لقی یەکی دادگایی دوسییه ئهمنییهكان بڵاو کردوەوە و وتیشی «لە بە دواداچوونی ئەمڕۆماندا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی کامیل پێمان ڕانهگهێندراوه.»
ئەو هەروەها بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت کە هاوژینەکەی لە ڕۆژی سێهەمی دەسبەسەر کرانیدا لە پەیوەندێکی کورتی تەلەفوونیدا داوای پارێزەری کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لە سەر شوێنی راگرتنی نەداوە.
کامیل ئەحمەدی لە دایکبووی مهاباد و هاووڵاتی ئێرانی-بریتانی نیشتەجێی تارانە و لە چەند ساڵی رابردوو لێکۆڵینەوەی لە سەر بابەتەکانی”خەتەنەی ژنان”ژنانی منداڵ”و”هاوسهرگیری سپی”لە ئێران ئەنجامداوە. ئەو بەو جۆرەی لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیدا نوسیوێتی لەو دوایانەدا خەرێکی ئەنجامدانی دوو لێکۆڵینەوە بە ناوەکانی” چیرۆکی شاری قەدەغە کراو”(لێکۆڵینەوەیەکی گشتی لە سەر بابەتی هاورهگهزخوازان لە ئێراندا) و” لە سنوور تا سنوور”( لێکۆڵینەوەیەکی گشتی لە سەر ئیتنیک و شوناس لە ئێران) بووە کە بەرهەمی ئەو لێکۆڵینەوە چاوەرۆانی چاپە.
کامیل ئەحمەدی ساڵی رابردوو بە هۆی لێکۆڵینەوەو و چالاکییهکانی لە بەشی خەسارە کۆمەڵایەتێکاندا بە جەخت کردن لە سەر” رەگەز”،” منداڵان” و”کەمینەکان” خەڵاتی ئەدەبیات و زانستە مرۆڤییهكان بونیادی جیهانی ئاشتی لە زانستگای جۆرج واشنگتۆن بردەوە.
کامیل ئەحمەدی توێژهری کورد و هاوڵاتی ئێرانی-بریتانی دەسبەسەر کرا
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە