لە رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتی کورد بە بێ مۆڵەتی دەزگای دادوەری ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، پاوە و شنۆ دەستبەسەر کران.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی سێ شەمە ۵ی خەرمانانی ١٣٨٩ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٢٧ خوێندکارێکی کورد بە ناوی کارۆ کاوە کاتێک کە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بووە لە مەزراکەی خۆیان لە ئاوایی نێی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان هەر لە ئاواییە سینا جاست هاووڵاتێکی دیکەی ئەو ئاواییە دەستبەسەر دەکەن. دەگوترێت هەر دوو هاووڵاتییە کوردەکە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هاوکات لە شنۆ هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران خوێندکارێکی کوردیان بە ناوی محەمەد ئیقبال خەڵکی نەڵاس دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
محەممەد ئیقبال خوێندکاری بواری ئەندازیاریی “زانیاریی تەکنۆلۆژیا” (Information Technology) بووە لە زانکۆی فیردەوسی مەشهەد.
هەر لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد، رۆژی دووی خەرمانانی ١٣٨٩ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٢٤ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سۆران عهزیزی خەڵکی ئاوایی زەردوویی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرکەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان کە بە مەیدان نەفت ناسراوە.
هێزە ئەمنییەکان هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانەیان هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان راگەیاندووە.
هەفتەی رابردوو تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە راپۆرتێکی تایبەتدا باسی لە دەستبەسەر کردنی پتر لە ٤٠ هاووڵاتی و چالاکی کورد کردبوو کە لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی سنە دان و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت
چوار هاووڵاتی کورد لە شارەکانی پاوە، مەریوان و شنۆ دەستبەسەر کران
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە