پێنج چالاكی ڕاگەیاندنکار بانگهێشتی دادگا كران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-expression-ku/2020/10/03/p9183
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، دوابەدوای سکاڵای شارەوانی پێشووی شاری سەقزەوە، پێنج چالاكی ڕاگەیاندنکاری ئەم شارە بانگهێشتی بەردەم دادگا كراون.
فه‌ردین موسته‌فایی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «سه‌قز ڕووداو»، كه‌یوان جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ر و زاهێد شه‌ریفپوور سه‌رنووسەری كاناڵی «واکاوی»، هیوا مه‌جیدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «ساکاپرێس» و موسته‌فا حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی «پرسمان»ی سه‌قز بانگهێشتی بەردەم لقی یه‌كی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سه‌قز كراون و تۆمه‌تەکانیان پێ ڕاگەیەنرا. بە وتەی دادوەری لێپرسینەوە، ئه‌م كه‌سانه تۆمەتی «بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵی درۆ»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە.
هۆکاری ڕووبەڕووکردنەوەی ئه‌م تۆمه‌ته دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك لەسەر گەندەڵیی ماڵیی شۆرای شار و شاره‌وانی پێشووی سه‌قز، ده‌وترێ ئه‌م پێنج چالاكه ڕاگەیاندنکارە له ڕۆژانی داهاتوودا دادگایی دەکرێن.
بابەتی پەیوەندیدار
-
پێنج چالاكوانی مه‌ده‌نی به دانانی بارمته ئازاد كران
-
هێزە ئەمنییەکان بەچڕی لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی گیانبەختکردووانی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا ئامادەبوون
-
گۆشاری هێزە ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەی گیانبەختکردووانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە شارەکانی کوردستان
-
سێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازادکران
-
ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی نازیلا مەعرووفیان؛ سەرەڕای دووجار جەڵدەی سووکی دڵ، دادگا ئامادە نییە ئەم ڕۆژنامەوانە بە بارمتە ئازاد بکات
-
بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی چەند کاتژمێری لە ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی؛ بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی ئەمینی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی کچەکەیاندا