بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٦ی گەڵاڕێزان، دادگای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مورتەزا حەقبەیان، ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی سنە و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی «ئەعمەک»، لە لقی ١٠٤ی کەیفەریی بینای دادوەریی شەهید بەهەشتیی سنەدا بەڕێوە چوو.
ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم چالاکە میدیاییە کراونەتەوە بریتیین لە «بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی دەوڵەتی» و «تۆمەتلێدان و بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەندێ بابەتەوە لە کاناڵی تێلێگرامیی «ئەعمەک»دا.
مورتەزا حەقبەیان ٣ی خەرمانانی ١٣٩٨ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پۆلیسەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و دوای نزیکەی دوو مانگ بەندکران لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئەم ڕێکخراوە ئەمنی-سەربازییەدا بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا دەرچوونی حوکمی یەکلاکەرەوە و قەتعی، ئازاد کرا.
دادگای ئەم ڕۆژنامەنووسە کوردە لە حاڵێکدا لە لقی ١٠٤ی کەیفەریی سنە بەڕێوە چوو کە لە کۆتایی دادگاکەدا ناوبراو کەوتە بەر هێرش و لێدانی عەلیڕەزا موحەممەدیارەوە کە پارێزەری یەک لە شکاتکارەکانە، ئەو شکاتکارە پێشتر لە سنە دادوەر بووە و لە کاناڵی تێلێگرامیی «ئەعمەک»دا ڕاپۆرتێک لەسەر گەندەڵییە ماڵییەکانی بڵاو کرابوویەوە.
کاناڵی تێلێگرامیی «ئەعمەک» کاری لەسەر گەندەڵییە ئابووری و ئیدارییەکانی نێو دامەزراوە حکوومییەکانی پارێزگای کوردستان دەکرد و لە ماوەی چالاکبوونیدا کۆمەڵێک بەڵگە و داکیۆمێنتی لەسەر گەندەڵیی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان بڵاو کردبۆوە. ئەم کاناڵە تێلێگرامییە دوای تۆمارکردنی شکایەت لە لایەن ئەو کەسانەوە لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بە ناو و بەرپرسایەتییەکەیان کرابوو، بە فەرمانی داواکاری گشتی و ئینقلابی کوردستان داخرا و بەڕێوەبەرەکەی، مورتەزا حەقبەیان، دەستبەسەر کرا.
سنە؛ دادگای مورتەزا حەقبەیان، ڕۆژنامەنووسی کورد، بەڕێوە چوو
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە