دەسبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانی کورد سیامەند موهتەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-expression-ku/2023/02/13/p23431
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەوان و چالاکی فەرهەنگی سیامەند موهتەدی لە بۆکان و ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرتووە بەسەر لابتۆب و مۆبایل و هەندێ کەلوپەلی کەسیی دیکەی ئەم ڕۆژنامەوانەدا و ڕێگەیشیان پێ نەداوە دەرمانەکانی هەڵبگرێت.
سیامەند موهتەدی ماوەیەک لەمەوپێش دوو جار نەشتەرگەریی سەری بۆ کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدایە، هەر بۆیە مۆڵەتنەدانی هێزە ئەمنییەکان بە هەڵگرتنی دەواکانی و بێبەشکردنی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی بووەتە مایەی تەشەنەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی ئەم چالاکە فەرهەنگییەدا.
سیامەند موهتەدی لەم ساڵانەی ڕابردوودا لەگەڵ هەندێ گۆڤار و ڕاگەیاندنی وەک «بۆکان»، «کوردستانی نوێ» و تەلەڤیزیۆنی خاک (لە هەرێمی کوردستان) هاوکاریی کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
مەسعوود کوردپوور، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵنێریی موکریان، لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا
-
سەپاندنی سزای ١٧ مانگ بەندکران بەسەر مەسعوود کوردپووردا لە بۆکان
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
-
بانگهێشتکردنی ٥٥ پارێزەری یاسایی بۆکان بۆ دادسەرای ئەم شارە لەبەر واژۆکردنی بەیاننامەی پشتیوانیکردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی
-
دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
-
دەستبەسەرکردنی مامۆستا محەممەد شەریفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان