بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “مهدی حەیدەری”، چالاکوانی مەدەنی و ئەندامی پێشووی دەفتەری تەحکیمی وەحدەت لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر / ١١.١٩ لە ماڵی خۆی لە شاری شەهریاری سەربە پارێزگەی تاران دەستبەسەرکراوە. ناوبراو لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی ئێڤینی تاراندا دەستبەسەرە بۆ ئازادبوونی بارمتە دیاریکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگری دەکەن لەوەی ئازادبکرێت.
جێگەی ئاماژەیە کە شاری شەهریار یەک لە ناوەندەکانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دوواییانەی خەڵکی ئێران بوو. هێزە سەربازییەکانی سەربە حکومەت هەر لە سەرەتاوە هەستان بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و بوونە پاڵنەر بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژی بچن. بەگوێرەی هەندێک لە دەزگا ڕاگەیاندنە ئێرانییەکان، تەنیا لەو شارەدا زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە سەربازییەکان کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.