تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ئازادی کۆبوونه‌وه‌ سنە

ئەنوەر حسێن‌پەناهی بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کرا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2019/12/02/p22802

تۆڕی مافەکانی مرۆڤ زانیویەتی کە “ئەنوەر حسێن‌پەناهی”، چالاکوانی مەدەنیی کوردی دانیشتووی تاران پاش بانگران بۆ دەزگای هەواڵگریی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە، ئەمڕۆ ١١ی سەرماوەز / ١١.٢ لەو ناوەندە ئەمنییەدا ئامادەبووە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە لەکاتێکدا بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە بانگراوە کە دانیشتووی تارانی پایتەختە و ناچاربووە ڕێگایەکی دوور تا سنە ببڕێت.

ئەنوەر حسێن‌پەناهی،چالاکوانی مەدەنیی کورد، پێشتر لە ساڵی ١٣٨٦ / ٢٠٠٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی شاری قوروەدا دەستبەسەربوو. ناوبراو لە کۆتاییەکانی بەهاری ساڵی ٨٧ / ٢٠٠٨، بە تۆمەتی “دژایەتیکردن لەگەڵ خودا (محاربە) و هەستان بە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” بەسێدارە سزادرا. ئەو سزایە لە ئەنجامی هەوڵدانی ناوەندەکانی بەرگریکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ٨٨ / ٢٠٠٩دا هەڵوەشایەوە. ناوبراو سەرەنجام پاش حەوت ساڵ بەندکران ئازادکرا و لەسەر فەرمانی وەزارتخانەی ئیتلاعات بۆ تاران دوورخرایەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە ڕامین حسێن‌پەناهی، برای ئەنوەر حسێن پەناهی سەرلەبەیانیی ڕۆژیی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ / ٢٠١٨.٠٩.٠٨  لەگەڵ زانیار مورادی و لوقمان مورادی لە بەندیخانی ڕەجایی‌شەهری کەرەج لە سێدارە درا و پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر لەسێدارەدرانیدا تا ئێستا شوێنی بە خاکسپاردنی نادیارە.