زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی سیاسی و مەدەنی بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگ کراون
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2019/12/02/p22803
سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە شارەکانی جوانڕۆ، ڕوانسەر، کرماشان، کامێران، مەریوان، سنە و سەقز باس لە بانگکرانی ژمارەیەکی زۆری چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی بۆ دەزگای هەواڵگریی ئێدارەی(ستاد خبری) ئیتلاعاتی ئەو شارانە دەکەن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەو چالاکوانانە کە ڕێژەیەکیان پێشتر بەندکراوی سیاسی بوون لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگ کراون و سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لێکردوون کە بە هیچ شێوەیەک سەبارەت بە دەستبەسەرکراوان و کوژراوانی ئەو خۆپیشاندانانە لەگەڵ دەزگا ڕاگەیەندنەکان قسەنەکەن.
هەروەها بەڵێننامەی نووسراو بە هەندێک لەو چالاکوانانە واژۆ کراوە کە لە خۆپیشاندانەکانی داهاتوودا بەشداری نەکەن.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی چالاکوانانی کوردی دەرەوەی وڵات دەکەن
-
ئەنوەر حسێنپەناهی بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کرا
-
مێهدی حەیدەری، یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی شاری شەهریار هێشتا دەستبەسەرە
-
زارا محەمەدی پاش شەش مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازادکرا
-
ناسنامەی کوژراوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی کرماشان پشتڕاستکرایەوە
-
زیاتر لە ٣٠٠ هاوڵاتی لە سنە دەستبەسەرکراون