ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژران و بەخاکسپاردنی تەرمی مێهران تاک (هۆشدار: ئەم ڕاپۆرتە وێنەی دڵتەزێنی تێدایە)
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2019/12/04/p7367
مێهران تاک، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧، شۆفێر و باوکی منداڵێک بوو. ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦، لەمیانەی خۆپیشاندانێک لە مەیدانی شەبڕەنگی مەریوان تەقەی لێکرا و کوژرا.
بەگوێرەی وێنەیەک کە چەند خولەکێک پاش تەقە لە تەرمی مێهران تاک گیراوە و بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، گولـلەیک بەر ناوچاوانی کەوتووە و دەستبەجێ کوژراوە.
پاش بەڕێکردنی تەرمەکە بۆ نەخۆشخانە، هێزە ئەمنییەکان ئەو تەرمە و تەرمی چەند هاوڵاتیەکی دیکەیان بۆ پزشکی دادی مەریوان گواستووەتوە. هێزە ئەمنییەکان تەرمی مێهران تاک و چەند کوژراوێکی دیکەیان لە نەخۆشخانەی مەریوانەوە بۆ پزشکی داد گواستووەتەوە و کاتژمێر ٢ی نیوەشەوی ٢٨ی خەزەڵوەر / ١١.١٩، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک هێزی و ئەمنی و دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵای تاک تەرمەکەیان لە بەهەشتی مستەفای مەریوان بەخاکسپاردووە. هێزە ئەمنییەکان هەروەها ڕێگەیان نەداوە کە تەرمەکە لە مزگەوتدا بشۆرێت و خۆیان لە غوسڵخانەی گۆڕستانەکە شۆردوویانە.
سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ئامادەنەبوونی هیچ کەسێک لە بەهەشتی مستەفا، شەوانە دەیان هاوڵاتی سەردانی ئەو گۆڕستانەیان کردبوو و مەراسیمی ڕێزلێنانیان بۆ ئەو هاوڵاتییە بەڕێوەبردبوو. پاش ئەوە، باوک و هاوسەری مهران تاک بۆ دەزگای هەواڵگری (ستاد خبری)ی ئیدارەی ئیتلاعات بانگکران وهەڕەشەیان لێکرا کە بە هیچ شێوەیەک لەسەر کێلی مهران تاک وشەی “شەهید” نەنووسن.
دەگوترێت لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی خەزەڵوەر / ١٩ و ٢٠ی خەزەڵوەر لانیکەم تەرمی ٨ هاوڵاتیی کە لە خۆپیشاندانەکانی مەریواندا کوژرابوون لە بەهەشتی مستەفای مەریوان بەخاکسپێردراون.

بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەریوان هەموو بابەتەکانی «ئازادی کۆبوونهوه»
-
دوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
-
لە ڕۆژی ڕابردووەوە لانیکەم ٧ هاوڵاتی بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە لە مەریوان کوژراون
-
گردبوونەوە ناڕەزاییەکانی کوردستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە/ نوێ دەکرێتەوە
-
بەسەرهاتی دەستبەسەرکراوێک لە مەریوان؛ ئەشکەنجەیان دەداین وبێڕێزییان پێدەکردین
-
دکتۆر بورهان مەنسورنیا، هاوڵاتی کوردی خەڵکی مەریوان، یەک لە قوربانیانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە کرماشان
-
دەستبەسەرکراوێکی خۆپیشاندانەکانی مەریوان ئازادکرا