ناوەندە ئەمنییەکانی سەلماس ڕێگرییان کرد لەوەی پرسە بۆ یەکێک لە گیانبەختکراوانی شەڕی دژی داعش بگیرێت
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2020/02/08/p7982
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سەلماس ڕێگرییان کردووە لەوەی پرسە بۆ ئەندامێکی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بگیرێت کە هەفتەی ڕابردوو لە دەوروبەری کەمپی مەخمور لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ چەکدارەکانی داعش گیانی بەخت کردبوو.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، “ئەحمەد مورادپور”، خەڵکی گوندی “مەلحەم”ی سەربە سەلماس، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە دەوروبەری کەمپی مەخمور لە تێکهەچوونێکدا لەگەڵ چەکدارەکانی داعش گیانی بەخت کردووە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان بەختکردنی ئەحمەد مورادپور، بنەماڵەکەی هەوڵیان دا لە مزگەوتی گوندی مەلحەمێ پرسەی بۆ بگرن، بەڵام هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕێگریی لێ کردوون.
ئەو هێزانە لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی مورادپور و پێیان گوتوون کە بۆیان نییە لە ماڵی خۆشیان پرسەی بۆ بگرن.
هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەکاتی سەردان بۆ ئەو ماڵە هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لە ئەندامانی بنەماڵەکە کردووە و بێڕێزییان بە کەسوکار و ئاشناکانیان کردووە کە لەو کاتەدا لەوێ بوون.



بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە سەڵماس هەموو بابەتەکانی «ئازادی کۆبوونهوه»
-
دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی ورمێ و سەڵماس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
-
منداڵێک دوای ئەوەی کەوتە بەر لێدانی باوکی خۆی کوشت
-
تەرمی ڕۆژان خدری بە خاک سپێدرا
-
کوژرانی كۆڵبهرێك به تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێران
-
كوڵبهرێك به هۆی سهرماوه گیانی له دهست دا
-
سەپاندنی کەشی ئەمنی بەسەر ناوچە سنوورییەکانی سەڵماسدا و تۆپبارانکردنی بەرزاییەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە