لە یەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ چالاکی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ئەم کەسانە لە کاتی دەستگیربوونەوە تا ئێستا مۆڵەتی پێوەندیگرتن یان دیداری بنەماڵەکانیان پێ نەدراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بۆکانەوە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە یەک مانگی ڕابردوو و لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکە مەزهەبییەکانی شاری بۆکاندا، لانیکەم ١٢ کەس کە لە نێویاندا چەندین مەلای ئایینیش دەبینرێت، بە دەستی هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون».
ئەم سەرچاوەیە ناسنامەی ٥ لەم گیراوانەی ئاوا ڕاگەیاند: ئیسماعیل حسەینپەروەری، تاهیر شێخی، مامۆستا ئامانج (گوندی ئەمیرئاوا)، ئەمیر زکالاب و مامۆستا فایەق شەریعەتپەنا (ئیمام جومعەی گوندی حاجیاوا).
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەم کەسانە گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و تا ئێستا مۆڵەتی پێوەندیگرتن یان دیداری بنەماڵەکانیان پێ نەدراوە.
ورمێ؛ لانیکەم ١٢ چالاکی مەزهەبیی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەرن
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە