به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی قورئان له شاری پاوه به ناوه‌كانی عه‌بدولكه‌ریم فه‌رهادی، سه‌عید سه‌جادی و سه‌عدی وه‌له‌دبه‌یگی لە ڕێگەی نامەی نووسراوی دادگای پاوەوە بانگهێشتی بەردەم ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌م شاره كراون و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك كه‌وتوونەته ژێر لێپرسینه‌وه.
گرووپی مه‌كته‌بی قورئان وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاندووە: «له دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی به‌فرانباردا (ژانویه) ئیتلاعاتی سپای شاری پاوه كاكه عه‌بدولكه‌ریم فه‌رهادی، كاكه سه‌عید سه‌جادی و كاكه سه‌عدی وهلهدبهیگیی لە ڕێگەی نامەی نووسراوی دادگای پاوەوە بانگهێشت كردووه و لێپرسینه‌وه‌ی لێ کردوون. جیا لەو پرسیارانەی هەمیشە دەیپرسن (لەسەر چالاكییه‌كانی مه‌كته‌بی قورئان) ئه‌م جاره پرسیارکردن و پێداگری لەسەر وەڵامدانەوە بە پرسە سیاسییەکانی ڕۆژ ڕەنگدانەوەیەکی زیاتری له لێپرسینه‌وه‌كاندا بووە».