به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، محه‌ممه‌د مه‌نسووری، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب قورئان و مامۆستای هونه‌رستانی سه‌نعه‌تگه‌رانی نایسه‌ری سنه، به بڕیاری به‌رپرسانی گۆزینێشی ئێدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی پارێزگای کوردستان له سه‌ر كار ده‌ركرا.
مه‌كته‌ب قورئان دوای بڵاوکردنەوە ئه‌م هه‌واڵه له ماڵپەری فەرمی خۆیدا، ده‌ركردنی لە سەر کاری ئه‌م ئه‌ندامه‌یان كه پێشینەی شه‌ش ساڵ وانەوتنه‌وه‌ی هه‌یه، مه‌حكووم كردووه. هەروەها له‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه كه محه‌ممه‌د مەنسووری له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له ناوەنده یاساییه پێوەندیدارەكاندا تانەی له حوكمی ده‌ركردنی خۆی داوە كه بە بڕیاری ده‌سته‌ی لێکۆڵینەوەی ئیداره‌ی پەروەردە و فێرکاری دەرچووە، بەڵام سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و ناردنی شكایه‌ته‌كه‌ی بۆ دیوانی باڵای ئیداری، حوکمەکە له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كراوه‌ته‌وه.