به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ١٦ی گه‌ڵاڕێزان له ئه‌نجامی ته‌قه‌کردنی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی كاڵای قاچاخدا لە ئۆتۆمبیلێكی شه‌خسی له جۆری سه‌مه‌ند له جاده‌ی سنه بۆ دێولان، هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی فه‌رهاد زه‌ندی كوژراوه.
كه‌سێكی نزیك له فه‌رهاد زه‌ندی دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «كاتژمێر ١٨ی ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو تیمی گەڕۆکی تایبه‌ت بە به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی كاڵای قاچاخی هێزه نیزامییه‌كان له نزیك گوندی قروچیای دێولان له حاڵێكدا ئۆتۆمبیلەكەی فه‌رهاد زه‌ندییان دایه به‌ر ته‌قه كه هه‌ڵگری هیچ جۆره كاڵایه‌ك نه‌بوو و ناوبراو به هۆی ئه‌وه‌ی كه گولله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وت ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا».
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا ئه‌مه‌شی زیاد كرد کە كاتژمێر ٥ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به هۆی گوشاری هێزه نیزامییه‌كانەوە و به ئاماده‌بوونی ژمارەیەکی زۆری ئه‌م هێزانه، ته‌رمی فه‌رهاد زه‌ندی له گۆڕستانی شاری سنه به خاك سپێردرا. هه‌روه‌ها ئه‌م هێزانه هه‌ڕه‌شه‌ییان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه كورده كردووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ڕایبگه‌یه‌نن كه كوڕه‌كه‌یان كوژراوه.
فه‌رهاد زه‌ندی خه‌ڵكی سنه، ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵان و باوكی منداڵێكی ١٥ ساڵان بوو.